بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە: “بە فەزڵی خودا، بە پشتیوانی خەڵک و ڕێوشوێنی هاوکارەکانمان لە دەوڵەتدا، نەمانهێشتووە ئامانجەکانی دوژمن لە شەڕی ئابووریدا بەدی بهێنرێت”.
مەسعوود پزشکیان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی؛
، “دەوڵەت ڕێکخستنێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخی تایبەت گرتووەتەبەر، پلانی دوژمن لە چەند مانگی ڕابردوودا بڕینی خوێنبەرە گرنگەکانی وڵات بووە بە ئامانجی فشارخستنە سەر خەڵکی بەڕێزی ئێران.
فشارە ئابوورییەکان زیادیان کردووە، بەڵام بە فەزڵی خودا، بە پاڵپشتیی خەڵک و ڕێوشوێنی هاوکارەکانمان لە دەوڵەت، نەمانهێشتووە ئامانجەکانی دوژمن لە شەڕی ئابووریدا بەدی بهێنرێت”.
Your Comment